هونەرمەندی دیاری کورد نازدار جزیری بەرهەمێکی نوێی لە جەژندا بڵاوکردەوە و دەڵێت" جەژنانەیە بۆ هەوادارانی".
نازدار جزیری لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (شادی و شایی) بڵاوکردەوە، نازدار لەبارەی بەرهەمەکەوە ڕایگەیاندووە" بەرهەمەکەم فۆلکلۆرییە و بە شێوەزاری سۆرانییە و ڕیتمی شادیی و خێرایە، کارێکی جوان و جیاوازە و گەر گوێی لێبگریت، خۆتان پێ ناگیرێت و هەڵدەپەڕیت".
ئەوەشی خستەڕوو، تێکست و موزیکی بەرهەمەکە کاری داڤید نیازییە و ڕەیان شیلازی کاری بەرهەمهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).