"بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی چه‌ند گروپێكی تیرۆریستی"

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی چه‌ند گروپێكی "تیرۆریستی" و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە". 

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم لەسەر مووشەکەکانی قەزای خەبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە  نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای (٣٠)ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێم". 
 
ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.  

دەقى راگەیەندراوەکە:  

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان  

وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە  نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.  

ئەو شوێنانە لەژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵین و دوور نین لە بارەگا جێگیرەکانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی.  

داوا لە سەرۆکوەزیران و حکوومەتی فیدراڵی دەکەین ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن.  

بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیروریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.  

لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەماهەنگی دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەیان و کوتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە.  

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان  


AM:12:25:02/05/2022