پیاوێک ٤ کەس لە خیزانی ماڵی هاوسەرەکەی دەکوژێت

لە چەمچەماڵ پیاوێک بەچەکەوە هێرش دەکاتە سەرماڵە  خەزورانی  و چوار ئەندامی خێزانەکەیان دەکوژێت کە یەکێکیان هاوسەری خۆیەتی.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئادار، لە شارەدێی شۆڕش-ی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، زاوایەك بە چەكەوە دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەرەكەی وچواركەسی خێزانەكەی دەکوژێت.

شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لەو بارەیەوە  دەڵێت، "بەیانی ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە گەڕەكی سەنگاوییەكانی شۆڕش لە چەمچەماڵ زاوایەك بە چەكەوە دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەرەكەی و چوار كەسی خێزانەكەی دەکوژێت".

ڕوونیشی كردەوە، كوژراوەكان برایەك و دوو خوشكن كە یەكێكیان هاوسەری خۆی بووە لەگەڵ كوڕێكی 14 ساڵ، هەروەها ژنێكیش برینداربووە و ئێستا تەرمەكان لە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵن

AM:09:23:02/05/2022