جه‌بار یاوه‌ر: داوا له توركیا نه‌كراوە مه‌شق به پێشمه‌رگه بكات
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ره‌تیكرده‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ توركیا، داوایان له‌و وڵاته كردبێ له لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت.
جه‌بار یاوه‌ر لەلێدوانێك بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، دەڵێت "باسكردنی ئه‌م پرسه دووره له‌راستی، شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوایان له حكومه‌تی توركیا نه‌كردووه مه‌شق به پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بكه‌ن و ئه‌و داوایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه".
له چه‌ند میدیایه‌كی توركیا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته وا بڵاوكرایه‌وه، گوایه له دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، بارزانی داوای له ئه‌ردۆغان كردووه، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، مه‌شقی سه‌ربازی به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێ، ئه‌ردۆغانیش لاری نه‌بووه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌م داوایه پێویسته خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
PM:01:47:27/07/2014