هاوڵاتیانی شەنگال گرتبوونەوەیان ئەنجامدا

هاوڵاتیانی شنگال بۆ ڕۆژی چوارەم  دژی شەڕی نێوان سوپای عێراق و یەكینەكانی بەرخودانی شنگا (یەبەشە) گردبونەوە و داوایانکرد جگە لە پۆلیسی فیدڕاڵی، سەرجەم هێزەکانی دیکە قەزاکەیان بچۆڵ بکەن.

ماوەی چەند رۆژێکە هێزەكانی سوپای عیراق و یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) ئاگربەستیان راگەیاندوە، بەڵام لە هەڕەشە و تۆمەتەكانیان بۆ یەكتری بەردەوامن، بەوهۆیەوە تادێت ژمارەی ئەو خێزانانەی قەزاكە بەجێدەهڵێن لە زیادبوندان.

بەشداربوانی گردبونەوەکەی ئەمڕۆی شنگال ئاگاداریان دا کە ئەگەر مەترسی شەڕ بەردەوام بێت، ئەوا بە ناچاری بۆ كەمپەكانی ئاوارەیی دەگەڕێنەوە، ئەوەش كاتێك بو لە لە رۆژانی ١٨ و ١٩ نیساندا شەڕ و پێكدادان لە نێوان یەبەشە و سوپا سەریهەڵدابوو.

لە ئێستادا تاكە رێگا كە حكومەتی عیراق بەردەوام جەخت لە جێبەجێكردنی دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی شنگال، جێبەجێكردنی رێككەوتنامەی شنگالی ٢٠٢٠یە لە نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم، بەپێی ئەو رێككەوتنەش بێت دەبێت هێزەكانی نزیك لە پەكەكە شنگال بەجێبهێڵن، بەڵام ئەو رێككەوتنە تائێستا جێبەجێنەكراوە و له‌ قه‌زای شنگال زیاتر له‌ هه‌شت هێزی چه‌كداری جیاواز هه‌ن.



PM:06:01:06/05/2022