کفری.. گەنجێک بە دەمانچە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای کفری و بە دەمانجە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ ٨ی ئایار یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای کفری گەنجێکی ٢٦ساڵان بەناوی (محەمەد ئەحمەد محەمەد) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو

لە بڵاو کراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  کەسوکاری ناوبراو ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە لە ماڵی خۆیان بە دەمانچەکەی خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.  

ئەمەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە هەمان قەزا گەنجێک بەناوی (ح - ف - م) بە دەمانچە فیشەکی نا بەخۆیەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.



AM:10:29:08/05/2022