سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر
لە یەکێک لە مارکێتەکانی بەکرەجۆی تازە لە شاری سلێمانی کەوتووەتەوە.
ئاوات عەلی وتەبێژی
بەرگری شارستانی سلێمانی راگەیاند " کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە یەکێک لە
مارکێتە گەورەکانی گەڕەکی بەکرەجۆی تازەی سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری
شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا وتیشی "لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی
ئاگرەکەن و دواتریش لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستپێدەکات،
هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی من لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستمکەوتووە، رووداوەکە
تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".