"بەقەستی کوشتن لە شەوی جەژندا لە رۆژنامەنووسێک دەدرێت"

‌ئەیهان سەعید لە نەخۆشخانە
بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی سپێدە لە دهۆک ئیحسان ئەرگووشی رایگەیاند" شەوی رابردوو چەند کەسێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنووس ئەیهان سەعیدو بەقستی کوشتن لێی دەدەن".
ئیحسان ئەرگووشی بەرێوەبەری کەناڵی سپێدە لە لێدوانێکدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند "شەوی ٢٨ ی تەموز کاتژمێر ١ ی شەو لەگەڕەکی ماسیکێ دوو نزیک ساحەی برا لە ناو شاری دهۆک کەسانێکی نە ناسراو بە قەستی کوشتن هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنووسی کەناڵەکەمان ئەیهان سەعید و زۆر بەقورسی لەپشتی سەری دەدەن و رووخساریشی بریندار دەکەن".
ئیحسان ئەرگووشی وتی" ئیهان سەعید دوو ساڵە لە تەلەفزیۆنی سپێدە لە دهۆک بێژەرەو لەو ماوەیەی لەگەڵ ئێمە کاری کردووە هێچ کێشەیەکی شەخسی نەبووە".
شەوی رابردوو ئەیهان لە نەخۆشخانە بووەو دواتر پێ‌ش وەرگرتی چارەسەری پزیشکی نێردراوەتەوە ماڵەوە.  



AM:11:27:28/07/2014