دەنگی تەقەیەکی زۆر لە فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر دەبیسترێت

کەمێک لەمەوپێش دەنگی تەقەیەکی زۆر لە فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر دەبیسترێت، کە بەشوێنی هێزەکانی ئەمەریکا ناوزەد دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) هێزێکی ئەمەریکی کاتژمێر ١٠:٢٠ ی ئەمشەو لە فڕۆکەخانەکەوە تەقەی لەچەند ماڵێکی ناوچەی باسرمە لە نزیک فڕۆکەخانەکە کردووە.

خەڵكی ناوچەکە باسی دەکەن ئەو تەقەکردنە وەک راهێنان بووە کە هێزە ئەمریکیەکان وەک راهێنان لە چەند درۆنێکیان لە ئاسماندا کردووە.

سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە تەقەکان بە " هەڵە " کراون، بەلآم چەندان گوولە بەر ماڵی هاوڵاتیان کەوتووەو ژمارەی ئەو ماڵانەی فیشەکیان بەرکەوتووە نزیکەی ٢٠ ماڵە.

دەربارەی زیانەکان، ئەو تەقانە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.



PM:11:26:09/05/2022