"پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستدەھێنین"

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەگەڵ وەزارەتی داراییدا کاردەکەن بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی ئایار، لە ھەولێر "کۆنفرانسی پەرەپێدانی توانای گەنجانی ھەرێم" بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا ڕۆبەرت پاڵەدینۆ، کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم بەشداربوو کە تیایدا پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ کەرتی تایبەت دووپاتکردەوە

 

 

قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، "ھەوڵدەدەین پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستبھێنین." 

 

لە کۆنفرانسەکەدا وتی "ھەمیشە پاڵپشتی گەنجان دەبم تاوەکو کەسانی پێشەنگ بەرھەم بھێنین لە داھاتوودا کە بتوانن ڕابەری گەلەکەمان بکەن بۆ داھێنانی نوێ." 

 

هەروەها رۆبەرت پاڵەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم وتارێکی پێشکەشکرد وتی "بڕوای بەھێزمان بەوە ھەیە کە کەرتی تایبەت دەتوانێت ھەلێکی زۆر بڕەخسێنێت بۆ گەنجان، رۆبەرت پاڵەدینۆ باسی ئەوەشیکرد، ئێمە باوەڕی تەواومان بەوە ھەیە کە کەرتی تایبەت بزوێنەری ئابووریە." 



PM:07:02:10/05/2022