مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدەن

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدەن و دەڵێن" ئەگەر لە ماوەی (١٤) رۆژدا مووچەی دوو مانگ دابەش نەکرێت، ئەوا بریاری کۆتایی دەدەین و پرۆسەى خوێندنی ئەمساڵ بایکۆت دەکەین". 

لە بڵاوکراوەکەدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکەن" وێرای دەستخۆشی زۆرمان لە هەڵوێستی روون و پشتگیرییە بەردەوامەکانی بەڕێزتان کە مایەی بایەخ و دەستخۆشی و دڵخۆشییە، ئەمری واقع وا دەخوازێت کە نارەزایەتییەکانمان تەنها لە بایکۆتکردنی دەوامی رۆژانەدا چر نەکەینەوە و چیتر بەناوی بایکۆتەوە کات بەفیڕۆ نەدەین". 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە وەک لە داواکارییەکان و هەڵپەساردنی بایکۆتی پێشوودا بۆ زۆرینەی دەنگ رایانگەیاندبوو کە بە بەردەوامبوونی دۆخەکە هەڵوێستەکانیان توندتر دەکەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجەکان دەکەن، لە سبەینێوە چالاکییەکانیان دەست پێ دەکەنەوە هەتاوەکو بەتەوای دڵنیای لە پێدانی مووچەی هەردوو مانگی سێ و چوار بەدەست دەهێنن بە جۆرێک مۆڵەتی (١٤) رۆژ لە بەرواری سبەینێ ١١/ ٥ / ٢٠٢٢٠ وەوە دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئەوەش هاتووە" ئەگەر لەو ماوەیەی دیارییان کردووە وەڵامێکی روون و دڵنیایی پیدانی ئەو دوو مووچەیە و داواکارییەکانی پێشوویان پێ نەدەن، وەستان و پەککەوتنی خوێندنی ئەمساڵ لەئەستۆ ناگرن و دەیخەنە ئەستۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئیدارەی حکومەتی خۆجێی و لایەنە پەیوەندیدارەکان". 

هاوکات داواکارن لە سەرجەم مامۆستایان وە فەرمانبەرانی کۆلێجەکان پشتیوانمان بن ئامادەبوونیان هەبێت، سبەینێ کاتژمێر ٨:٠٠ لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆ ئامادەبن.


AM:09:42:11/05/2022