"مانگانە لەهەولێر زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵدەگیرێنەوە"


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانی شارەوانی و خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی لە هەرێمی كوردستان پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن و تەنها لە سەنتەری شاری هەولێر مانگانە زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵدەگیرێنەوە و چارەسەر دەكرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "رۆژانە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و مانگانەش زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لە سەنتەری شار كۆدەكرێنەوە و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ زبڵخانەی كانی قڕژاڵە و لەوێ چارەسەر دەكرێن".

راگەیەندراوەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژانە نزیكەی هەزار و ٣٠٠ كرێكار و ٦٠٠ ئامێر پرۆسەی خاوێنكردنەوە و چارەسەركردنی زبڵ ئەنجام دەدەن.




PM:08:14:11/05/2022