بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازەوە لە کافتریایەکی سەهۆڵەکەی سلێمانی چەندان کەس بریندار بوون( ڤیدیۆکەی ببینە )

بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازەوە لە کافتریایەکی سەهۆڵەکەی سلێمانی چەندان کەس بریندار بوون.

ئەمشەو کاتژمێر ١ ی شەو دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەناوجەرگەی سلێمانی بیسترا، دواتر ئاشکرابوو کە کافتریایەکی شەقامی سەهۆڵەکەیە کە دەکەوێتە سەرو ژووری بازرگانی و بەرامبەر مۆزخانەی سلێمانییە، تەقینەوەکەش بەهۆی سیستەمی غازی کافتریاکەوە بووە کە لەگەڵ تەقینەوەکەدا بیانەکەی داڕووخاوەو زیان بە چەندان دوکان و بینای چوار دەوری گەیاندووە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تا ئێستا ١٠ کەس بریندارە کە تیایاندایە برینەکەی قورسەو برینی سووکیشی تێدایە.

تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوەو فریاکەوتنی تەندروستی لەماوەیەکی کەمدا گەیشتنە شوێنێ رووداوەکەو سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکان و ئاگر کوژاندنەوەن.

ئەو کافتریایە تازە کراوەتەوەو رۆژانە بە دەیان گەنج سەردانی دەکرد و تا شەوانێکی درەنگ دەمانەوە.




AM:01:41:12/05/2022