" گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم نا دەستورین "

 

وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیه‌ندراوێکی دەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە،  وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیه‌ندراوێکی دەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرو تییدا هاتووە،  هەر هەرێمێک ی سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ هەناردەکردن نەوت و غاز پێچەوانەی دەستوورە، ئەوەشی تێدا هاتووە، هەرێمەکان مافی ئەوەیان نییە تاکلایەنە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا بکەن، هەروەها حکومەتی فیدراڵی مافی سەرپەرشتیکردنی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتوودا دەدۆزرێنەوە.

هەروەها لە بەشێكی دیکەی راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە، سیاسەتی پەرەپێدانی نەوت و غاز لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە.



PM:06:07:12/05/2022