وەزیری دارای لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان فەرمانێکی دەرکرد

وەزیری دارای فەرمانیکرد بڕە پارەیەک بنێردرێت بۆ بانکەکانی ئاشتی لە سلێمانی و منارە لە هەولێر بە مەبەستی تەواو کردنی مووچەی مانگی نیسان.

ئەمڕۆ ١٦ی ئایار دووشەممەم، وەزیرى دارایی هەرێم فەرمانیکرد بە گواستنەوەى ١٠٩ ملیار و ٤٤٠ ملیۆن دینار بۆ سەر ئەژمێرى وەزارەت لە بانکى منارە لەهەولێر بۆ تەواوکرنى موچەى نیسان، هەروەها گواستنەوەى ٨٢ ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دینار لە بانکى ئاشتى لەسلێمانى بۆ سەر ئەژمێرى وەزارەت بۆ هەمان مەبەست

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت " ئەو نوسراوە بە بەڵگەى "دوو ئیدارەیی سلێمانی نەیدەتوانی( ٧٥ ملیار دینار) بۆ تەواوکردنی موچە دابین بکات! ئێستا دەبێت (٨٢  ملیارو ٦٥٠ ملیۆن دینار) دابین بکات،  وتیشی، دوو ئیدارەیی و بێ ئیدارەیی.. سلێمانی لەبەردەم قەیرانی گەورەدایە". 

باسی ئەوەشیکرد، پێویستە وەزیری دارایی داهات و خەرجی سلێمانی بڵاوبکاتەوە، دەبێت حکومەت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجی سلێمانی بەرپرس بێت! نەک بەم شێوەیە مامەڵە بکرێت. 



PM:12:50:16/05/2022