وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌مەریكا ده‌كات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگایه‌كی ئه‌مریكا ده‌كات به‌ده‌ستگرتنه سه‌ر نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له رێگه‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه گه‌یەنرایه به‌نده‌رێك ویلایه‌تی ته‌كساس، به‌ڵێنیش ده‌دات، له‌رووی یاساییه‌وه دوای باره نه‌وته‌كانی تر بكه‌وێت كه له هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانید، رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق پێشوازی و ده‌ستخۆشی له‌و بڕیاره‌ی دادگای ئه‌مریكی ده‌كات به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی باره نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به كه‌شتییه‌ك گه‌یەنراوه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ته‌كساس".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌و هه‌نگاوه له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاتی نه‌وت بووه له‌و باره‌یه‌وه.
وته‌بێژه‌كه، وتیشی: وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌رێگه‌ی لایه‌نه یاساییه‌كانه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و باره نه‌وتانه‌ی له عیراقه‌وه هه‌نارده كراون‌و داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات، سامانی نه‌وتی عریاق بپارێزن.
PM:05:40:29/07/2014