وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی چوار و بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژی ئەم هەفتەیەدا تەنها مووچەی یەك شوێن خەرج بکرێت.
بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی ٢١- ٢٢- ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.
پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان (٢١) ڕۆژ دەخایەنێت و تا کۆتایی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.