هاوڵاتییەک دوای ٢٢ ڕۆژ لەخنکانی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاشکرایکرد دوای ٢٢ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند " کاتژمێر ١٠ی بەیانی ، تەرمی هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب عەبدولقادر عەبولرەزاقی تەمەن ٣٨ ساڵ پاش ٢٢ رۆژ خنکانی لە رووباری چۆمان دۆزرایەوە و لەلایەن تیمەکانمان لە سنووری قەزای چۆمان دەرهێندرایەوە".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، " تەرمەکەی ناوبراو کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکەوە دوورکەوتبووەوە، دوابەدوای دەرهێنانەوەشی راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانمانەوە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران، تیمەکانمان لەماوەی ٢٢ رۆژی رابردوودا تیمەکانمان بە شێوەی گروپ گروپ بەردەوام سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون بە درێژایی رووباری چۆمان تا دەگاتە خەلیفان و خەلان و بیاو، بە مەبەستی دۆزینەوە تەرمەکە".



PM:01:57:26/05/2022