هۆکاری مردنی لیای تەمەن ١٠ ساڵان ئاشکراکرا


دوای دەرهێنانەوەی لیای تەمەن دەساڵان دەرکەوت هۆکاری مردنەکەی بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە بووە.

ئەمرۆ پێنج شەممە، دوای ئەوەی تەرمی لیای تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی هەبوونی گومانەوە لەسەر شێوازی گیانلەدەستدانەکەی لە گۆڕەکەی دەرهێندراوەیەوە و توێکاری بۆکرا، ئەمڕۆ ئەنجامی توێکارییەکەی راگەیەندراو دەرکەوت کچە تەمەن ١٠ ساڵانەکە بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە
.

لەوبارەیەشەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجامی توێکارییەکەی لیای تەمەن ١٠ ساڵان راگەیەندراو دەرکەوت کچەکە بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوەتەوە".


چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی هەبوونی دەنگۆی جیاواز لەسەر گیان لەدەستدانی لیای تەمەن ١٠ ساڵ، ئەو کچەی لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بەهۆی "پەلاماردانی سەگەوە" گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی لە گۆڕ دەرهێندرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی.

 

 



PM:05:51:26/05/2022