گه‌نجێكی كورد وه‌ك جێگری پارێزگاری له‌نده‌ن دیاری کرا

سەرباز بەرزنجی، کە گەنجێکی حاجیاوایە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی لەندەن، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەو وڵاتە دیاری کرا. 

لەمبارەیەوە سەرباز بەرزنجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە رێوڕسمێکی شایستە و تایبەتدا سەرەڕای ئەرکی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرکێکی ترم پێسپردرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەن وەک جێگری پارێزگار ھەڵبژێردراین".

هاوکات ناوبراو دەشڵێت" شەرەفێکی مەزنە مرۆڤ بتوانێت خزمەتی کۆمەڵگە و خەڵکی  خۆی بکات و ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاوڵاتیان و رابردووی خۆی لەیاد نەکات".

ئەوەشی خستەڕوو، زێدەتر خۆشحاڵ بووم لەو رێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردیەوە سوێندی یاسایم بەجێگەیاند. 


PM:07:04:26/05/2022