ئەم سەرکردە ناسراوەی عێراق سزادرا

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نیشانەی "سەرپێچی" خستەسەر تویتێکی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە تێیدا پیرۆزبایی کردبوو لە تێپەڕاندن و پەسەندکردنی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە. 

 

دوێنێ پێنجشەممە پەرلەمانى عێراق یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد، ئێوارەى دوێنێ موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا داوای کرنوشی سوپاسگوزاری و ئاهەنگگێڕانی لە هاوڵاتیان کرد بەبۆنەی تێپەڕاندنی یاسای قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل، کە ڕۆژى (١١ی ئایاری ٢٠٢٢) پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد.

 

هەروەها هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.     

 

بەپێی یاساکە، هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.     



PM:09:12:27/05/2022