بانکی رافیدەین بڕی (١٥٠) ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران

بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەین بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" قەرزی خانوبەرە دەدرێتە هاوڵاتییان، کە بڕەکەی ١٥٠ ملیۆن دینارە و فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتییان بە گشتی دەگرێتەوە". 

بانکی رافیدەینی عیراقی ئەوەشی خستەڕوو، قەرزەکە بۆ نوێکردنەوەی خانوو، درووستکردنەوە و بنیاتنان و کڕینەوەی خانوبەرە بە بڕی جیاواز دەبێت. 


PM:12:50:28/05/2022