دادگای كەركوك سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر رێبوار تاڵەبانیدا سەپاند

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای تاوانەكانی شاری كەركوك سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بە غیابی بەسەر رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەپاند.

بەپێی نوسراوێكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوك، به‌ پشت به‌ستن به‌ ماددەی (٣٤٠) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ (١١١)ی ساڵی (١٩٦٩)، سزای كاتی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ، به‌سه‌ر ڕێبوار فایه‌ق عه‌بدولمه‌جید سابیر تاڵه‌بانی سەپێنرا. 

هەر بەپێی نوسراوەکەی دادگای تاوانەکەی کەرکوک، سەرەرای سەپاندنی شەش ساڵ زیندانیكردن، قەدەغەی گەشتكردنی لێدەكرێت. 

رێبوار تاڵەبانی پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک بووە تا ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧. 


PM:01:24:31/05/2022