مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

 وه‌زاره‌تى دارایی بانكه‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، کە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ئایار، ژمێریاری وەزارەتی دارایی و ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی ٢ی ٦، مووچەی مانگی پێنجی لیوا هاوبەشەکان دابەش بكرێت، هەربەپێی زانیارییەكان، دابەشكردنی مووچەی لیواكان هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و مەرج نییە هەموویان لە یەك رۆژدا مووچە وەربگرن، چەند لیوایەكی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دابین كراوە و مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان پێ دەدرێت.

لای خۆیەوە لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، ڕاگەیاند "هەركاتێك پارەی ئەمریكییەكان بگات، ٢٤ یان ٤٨ كاتژمێر دواتر مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە".




PM:05:23:31/05/2022