پاڵپشتی دارایی دوو مانگ بۆ ئەم توێژانە خەرج دەكرێت


ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ بۆ مانگی نیسان كراوە و هەوڵ  دەدرێت دوو مانگی دیكەشیان پێكەوە بدرێت.

د.كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی پارەی پاڵپشتی دارایی قوتابیان و زانكۆ كراوە و كە بۆ قوتابیانی ناوشار 40 هەزار دینارە و بۆ قوتابیانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم دابەشكردنی ئەم پارەیە بۆ مانگی نیسانە و هەوڵیش دەدەین مانگەكانی پێنج و شەشیش دابین بكەین".

لە سەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی دارایی نووسراوێكی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی دەركرد و رایگەیاند كە بە پاڵپشتیی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕی 40 هەزار دینار مانگانە وەك پاڵپشتی بۆ قوتابییانی ناوشار، ئەوانەی لە زانكۆلاین وەرگیراون و 60 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شار خەرج بكرێ.



PM:11:00:31/05/2022