پێنجەمین كەشتی نەوتی هەرێم باركرا

پێنجەمین كەشتی نەوتی هەرێمی كوردستان كە نزیكەی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە سبەینێ بەندەری جیهانی توركیا بەجێدەهێڵێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرچاوەیەك لە كەرتی وزەی توركیاوە بڵاویكردەوە كەشتیەكی گەورە كە ناوی گالامارییەو ئێوارەی دوێنێ 2014/7/30 گەیشتوەتە بەندەری جیهانی توركیا بۆ باركردنی بڕی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان كە لە كۆگاكانی ئەو بەندەرەدا بۆ باركردن ئامادەیه‌.

بەوتەی سەرچاوەكە بڕیارە سبەینێ پێنجەم كەشتی بارهەڵگری نەوتی هەرێم كە  ناوی گالامارییە بەندەری جیهانی توركیا جێبهێڵێت و بەرەو دەریای ناوەڕاست بڕوات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە كەشتییەكی تر كە نەوتی هەرێمی باركردوە بەرەو ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا، بەڵام لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەدادگای ئەو ویلایەتە سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركراو لەلایەن ئەمریكاوە دەستبەسەر كەشتیە نەوتەكەدا گیرا.



PM:06:17:31/07/2014