دوای هه‌ڵبژاردنی د. فواد مه‌عسوم به‌سه‌رۆکی
ولآت و کردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌مه‌که، چاودێڕێک ده‌ڵێت" کێشه‌کانی
نێو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی قوڵتر بۆته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادر له کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستن به‌سپی میدیای راگه‌یاند که کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی دوای هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆک کۆمار "له جاران زیاتر قوڵتر بۆته‌وه و ئێستا به‌ته‌واوی دوو
ئاراسته هه‌یه له‌ناو یه‌کێتیدا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که
ئاراسته‌یه‌کیان که ئاراسه‌تی ده‌سترۆشتووی ناو یه‌کێتین ئه‌وانیش ئاراسته‌ی خێزانی
تاڵه‌بانیه. ئاراسته‌ی که‌ی تریش ئه‌و ئاراسته‌یه که تا ئێستا پێیوایه یه‌کێتی
حیزبی بنه‌ماڵه نییه و نابێت رێگا بدرێت یه‌کیتیش وه‌ک پارتی لێ بێت.
سه‌رچاوه‌کی سپی باسی له‌وه کرد که له‌سه‌ره‌تای
هه‌فته‌ی داهاتووه که ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌کاته‌وه، کێشه‌کانی سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتی ده‌ستپێده‌کاته‌وه و له‌جاران توندتر به‌تایبه‌تی ئه‌و باڵه‌ی که بڕوای
به‌وه نییه که یه‌کیتی ببێته حیزبی بنه‌ماڵه و ئێستا خۆی به‌دۆڕاو ده‌زانێت
دهیه‌یه‌وێت بزانێت " جێتر ئه‌و جێگای ده‌بێته‌وه له‌ناو یه‌کێتیدا؟ یان مه‌سه‌له‌که
هه‌ر زه‌مه‌نێکی کورته‌و دێنه ده‌ره‌وه له‌ناو یه‌کێتی دا نامێننه‌وه؟" .
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که بوارێک
نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی که دژی بنه‌ماڵه‌یه" یان ده‌بێت به‌حوکمی
ئه‌وان رازیبن، یان بێنه ده‌رێ به‌ته‌واوی و ده‌ستبه‌رداری یه‌کیتی بن".
ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتی " سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سیماکانی ئه‌و ململانێ نوێیه
که به‌دوا قۆناغ داده‌نرێت ده‌ستپێده‌کات".