سەرۆكی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە جەخت لە باشكردنی دۆخی پێشمەرگە دەكەنەوە


سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری پێشمەرگە كۆبوونەوە و جەختیان لە باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە.
 
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە كۆبووەتەوە و گفتوگۆی چڕ و بەرهەمدار كراوە لەسەر پێویستییەكانی ئێستا و دۆخ و پەیوەندییەكانی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق، هاوكات بە بایەخەوە بەرەو پێشبردنی پرۆسەی چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی ناو وەزارەت و رێكخستنەوەی هێزەكان تاوتوێ كراون.
 
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەو كۆبوونەوەیەدا، جەختكراوەتەوە لەسەر گرنگی خێراتركردنی پڕۆسەی چاكسازیی سەربازی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هێزەكانی پێشمەرگە.




PM:12:42:02/06/2022