بەرگری شارستانی لەبارەی گەرمای هەفتەی داهاتوو هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بەرگری شارستانی گەرمیان لەبارەی کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت" لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خۆپاراستن لە مەترسیەکانی  پەیڕەوی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی بکەن". 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکەمان دەکات، بۆ خۆپارستن لە مەترسیەکانی پێویستە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێبکرێت". 
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتژمێر (١١:٠٠ی نیوەڕۆ تا ٤:٠٠ی ئێوارە) لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە، بۆ کاری زۆر پێوسیت نەبێت گەشتی دەرەوەی شار مەکەن. 

رونیشیکردەوە، جێنەهێشتنی ئەم کەرەستانە ناو ئۆتۆمبیل کە مەترسی گڕگرتنیان لێ دەکرێت وەک (پیکنیک، چەرخ، هەموو جۆرەکانی بۆن خۆشکەر، کێبڵ و شاحینەی مۆبایل، پاوەربانک). 

لەبەشێکی دیکەی رێنماییەکاندا داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەمەبەستی خۆفێنک کردنەوە روو نەکەنە روباری سیروان، چونکە لە رووی تەندروستی و رێنماییەکان گونجاو نیە بۆ مەلەکردن. 


PM:04:00:03/06/2022