سودەكانی قەیسی بزانە

قەیسی یەكێكە لە میوە بەتامەكانی جیهان و، جگە لە تامە خۆشەكەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە و، دەتوانرێت وەك چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی بەكاربهێنرێت. 
قەیسی بە چەندین ماددە و ڤیتامین دەوڵەمەندە، ئەم میوەیە چەندین جۆری خوێ كانزاییەكانی تێدایە، لەوانە فسفۆڕ و ئاسن و كالسیۆم پۆتاسیۆمی تێدایە.
 قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A) كە زۆر سودی بۆ تۆڕی چاو هەیە و ئاستی بینینیش بەهێز دەكات، هەروەها بڕێكی زۆر ڤیتامین (B)شی تێدایە كە بۆ خوێن زۆر گرنگە، ئەم میوەیە بڕێكی باش ڤیتامین (C) تێدایە كە بەرگری لەش بەهێز دەكات و دژی ڤایرۆسەكانی سەرمایە.
قەیسی %13 لە شەكر پێكهاتووە، هەروەها %25 لە ماددە نیشاستییەكانە.
لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهای خۆراكی قەیسی لە دروستكردنی خڕۆكە سورەكانی خوێندا هاوتایی جگەری ئاژەڵە.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە باشترە قەیسی پێش نان خواردن بوخرێت و هەروەها توێكڵەكەشی لێنەكرێتەوە چونكە بەشی زۆری ماددە خۆراكی و ڤیتامینەكانی لە توێكڵەكەیدایە , هەروەها واباشترە كە بە چەقۆ لەت نەكرێت.
چەند لێكۆلینەوەیەكی پزیشكی تازەش ئەوە دەردەخەن قەیسی سودی زۆری بۆ ڕەگەزی مێینە هەیە و لە نەخۆشییەكانی پێست دەیانپارێزێت.
قەیسی زەیتیشی لێ دروست دەكرێت و ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین (H) تێدایە كە پێست نەرم دەكاتەوە و نایەڵێت نیشانەكانی پیربوون زوو دەربكەوێت.



PM:01:46:01/08/2014