نەخۆشخانەی هیوا لە ئاستیکی بەرزدایە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە نەخۆشخانەکانی دیکەی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە، نەخۆشخانەی هیوا لە ریزبەندی یەکەمی نەخۆشخانەکانی عێراقدایە.


ئەمڕۆ ٣ی حوزەیران، د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە راگەیاند "خۆشبەختانە بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەكان ئاستی خزمەتگوزاری شێرپەنجە لە سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان ، باسی ئەوەشی کرد، لەماوەكانی رابردوودا بەئێستاشەوە ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكیانەی پێشکەشی توشبووانی شێرپەنجە دەکرێت لە ئاستێکی بەرزدایە ".

 



PM:07:40:03/06/2022