پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن رۆژی ٢٣ ی ئایار توێژینەوەیەکی خۆی بڵاوکردەوە لە بارەی (لێکەوتەکانی ، یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).
ئەو توێژینەوەیە کە بەرهەمی سێ مانگی ئەو رێکخراوە بوو، لەلایەن ئارام جەمال و ئومێد مەحمودەوە شیکاری و شرۆڤەی بۆ یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پشکنینی داتا و ئەنجامەکانی کۆی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە دوای ساڵی (٢٠٠٣) کراوە.
ئەو راپۆرتە شیکاریە کە شەش تەوەری لەخۆگرتووە و (٣٣) خشتەو گرافیکی پڕ لە داتا و زانیاری پاڵپشتی لەم تەوەر و ناونیشانانە دەکەن.