دژه تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو بهئۆتۆمبێلێكدا هاوڵاتییەک برینداربوو، كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه".
دژه تیرۆری كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای تۆكسۆن له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر له نزیك باره‌گای حیزبی سازمانی خه‌باتی ئێران، كه‌سێك برینداربوو".
ئەوەشی خستەڕوو، برینداره‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بووه و ناوی (ئه‌كبه‌ر سه‌فه‌ر ئه‌ڵماس)ه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له دایكبووی ساڵی (١٩٧٣)یه و ئه‌ندامی حیزبی سازمانی خه‌باتی ئێرانه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له‌وباره‌یەوه به‌رده‌وامه.