ئەمڕۆ سێ شەممە ئامینەی کاکە باوە پرسی مانەوەی کابینەی سۆشیال دیموکراتەکانی یەکلایی کردەوە، ئەوەش بە رێککەوتن لەگەڵ ئەو پارتەدا بە مەرجی پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان و کورد بە گشتی.
ئامینەی کاکە باوە لە وتەیەکدا لەبەردەم پەرلەمانی سوید وتی " من خوێنم کوردە، بەڵام لێرە پەرلەمانتارم نابێت ئەردوگان لێرە بریار لەسەر ئەم پەرلەمانەمان بدات".
لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا کە بۆ متمانە سەندنەوە لە وەزیری داد و ناوخۆ سازکرابوو کە کەسێکی شۆشیال دیموکرات هەر دوو وەزارەت بەرێوە دەبات، ئامینەی کاکە باوە پێشوەخت لەگەڵ سۆشیال دیموکراتەکان رێککەوتبوو کە پشتیگری لە کورد بەگشتی و کوردانی رۆژئاوا بکەن، بەرامبەر ئەمەش ئەو پەرلەمانتارە دەنگی نەدا بۆ سەندنەوەی متمانە لە کابینەی سۆشیال دیموکراتەکان.
لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا کە هەموو سەرۆکی پارتەکان و پەرلەمانتارەکان بەشدار بوون، پەرلەمانتارە کوردەکە وتارەکەیدا، وتی " هەناسەی خوێنم کوردە، بەڵام لێرە پەرلەمانتارم، بۆیە ناکرێ ئەردوگان حوکمی سوید بکا ؟ ئەو کەهاتوتە سوید پشکنینی خوێنیان بۆکردوە، نەوەک کیمیایی سەدامی بەرکەوتبێت بەتایبەتی ئەوەی هەڵەبجەکە ٥ هەزار سڤیل شەهید بوون و سەدان هاورێی پێشمەرگەشی بەرکەوتووە".
هاوکات لە وتارەکەیدا زیاتر جەختی لەوەکردەوە چۆن دەکرێت ئەو سیفەتمان بۆ بنێرێت و بڵێت: ئەوان تیرورستن؟ ئەی ئاسایشی خۆمان لەکویێە ؟ چۆون دەکرێ ئەنقەرە و فاشستیکی وەک ئەردوگان و باکگراوندنی ئیسلامیەکی وا هاریکاری داعش، حوکم لەسەر دیموکراسیەت و ئاسایش و پەرلەمانی سوید بدا؟".
لە درێژەی قسسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت بە بەردەوامی هاوکاری هێزەکانی روژائاوای کوردستان بکرێت کە شەڕی بەربەریەتی داعشیان کردووە ؟ دەبێت هاریکاری سێهەم حزبی تورکیا ( هەدەپە ) بکەین کەئیستا هاوسەرۆکەکانی و هەزاران ئەندامیان لەزیندانەکان".