پەرلەمانتارێک: زەوییەکی (١٤) ملیۆن دۆلاری دراوە بە کوڕی وەزیری پێشمەرگە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی پارچە زەوییەک بە بڕی (١٤) ملیۆن دۆلار بۆ كوڕی وەزیری پێشمەرگە تەرخان دەكرێت". 
 
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەپێی نوسراوێك كە بەرێوەبەری پێشوی شارەوانی سلێمانی ئاراستەی بەرێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی كردووە پارچە زەویەك تەرخانكراوە بۆ پرۆژەی (ریستۆرانت و كافێی لۆنا) كە وەرەبهێنەرەكەی (سان شۆڕش ئیسماعیل) كوڕی وەزیری پێشمەرگەیە".
 
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پارچە زەویە دەكەوێتە تەنیشت هۆتێل تایتانیك سەر شەقامی شەشت مەتری و لەو شوێنەی مەتری زەوی (٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠) دۆلار دەكات، كۆی پارچە زەویەكە كە (٤٦٩٠) مەترە بایی (١٤ ملیۆن) دۆلارە. 


AM:11:33:08/06/2022