حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون لە ئاکرێ تۆمارکرا

تەندروستی ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت" حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە سنورەکە تۆمارکراوە کە کچێکی تەمەن (٢٢) ساڵانە".   

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی چواری ئەم مانگە، کچێکی تەمەن (٢٢) ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی ئاکرێی کردووە کە نیشانەی تووشبوون بە تای خوێن بەربوونی هەبووە، بەو هۆیەشەوە لە بەشێکی تایبەت لەناو نەخۆشخانەی گوڵان خەوێندراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ناردنی نمونەی پشکنینی نەخۆشەکە بۆ بەغداد، ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە و دەرکەوتووە تووشی تای خوێن بەربوقن بووە.

ئاشکراشیکرد، کچەکە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بەئاکرێ بوە و مەڕو ماڵاتیان بەخێوکردوە، دواتر لیژنەیەکمان سەردانی گوندەکەیان کردوە  ودەرمان پرژێنیان کردوە و رێنماییان داوەتە کەسە نزیکەکانی و هاوڵاتیانی گوندەکە هەر کەس نیشانەی هەبوو، بە زووی سەردانی نەخۆشخانە بکات، هاوکات لە ئێستادا نەخۆشەکە دۆخی باشترە لەوکاتەی لەنەخۆشخانە خەوێندراوە، چارەسەرییەکانی بەردەوامن، ئەوەی پێویست بێت لەنەخۆشخانە بۆی ئەنجامدەدەین.


PM:01:32:08/06/2022