بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە

بەهۆی بەرز بوونەوەی بەردەوامی  نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان ناڕەزایەتی دەر دەبڕن.

 

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی حوزەیران، بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێک ڕاگەیەنراوە و داوا دەکەن هاووڵاتیان بۆماوەی هەفتەیەک مریشک نەکڕن، تاوەکو نرخەکەی هەرزان دەبێت

ئەمرش لەکاتێکدایە نرخی مریشک لە ماوەی ڕابردوودا، کیلۆیەک لەنێوان دوو تا سێ هەزار دیناردا بوو، بەڵام لەئێستادا نرخەکەی بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.  

 



PM:07:52:10/06/2022