پەرلەمانتارێک: زەوی کوڕەکەی وەزیری پێشمەرگە نایاساییە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پارچە زەوییەک، کە بۆ كوڕی وەزیری پێشمەرگەی هەرێم تەرخان کراوە دەڵێت" ریستۆرانت و کافێ لە یاسای وەبەرهێناندا نیە". 

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیامێکیدا بە ناونیشانی (زەوی کوڕەکەی وەزیری پێشمەرگە نایاساییە) ئاماژە بەوەدەکات" لە یاسای وەبەرھێنان شتێک نیە بە ناوی ڕێستۆرانت و کافێ، مادەی دووەم بڕگەی سێیەم لە یاسای وەبەرھێنان و لە بوارەکانی وەبەرھێناندا ھاتوە، ھۆتێل و پرۆژەکانی گەشتیاری و کات بەسەربردن و شاری یاری".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، بەم مادەیە شوێنی گەستیاری تەواوە، وەک چاڤیلاند وەرگیراوە نەک ریستۆرانت و کافێ، بەشێکی تری ئەم بوارە پەیوەستە بە شوێنە گشتیارییەکان کە ئاو و ڕوبار و چۆمی تێدایە، نەک ئەرزی شارەوانی لە سەنتەری شارەکان.

ڕوونیشیکردەوە، تێچووی پرۆژەکە ئەبێت چەند قاتی بەھای ئەو زەوییە بێت کە بۆی تەرخان دەکرێت، باشترین ڕێستۆرانت کافێ دوو ملیۆن دۆلاری تێدەدەچێت، بەو نرخەی وەبەرھێنانی سلێمانی خۆی دیاریکردووە کە بۆ ھەر مەترێک (١٥٠٠) دۆلارە، ئەوا بەھای ئەو زەوییە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلارە، واتە نرخی زەییەکە حەوت جار زیاترە لە نرخی تێچووی پرۆژەکە. 


AM:08:42:11/06/2022