تەندروستی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاماری توشبوون بە تای خوێن بەربوون هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەربارەی ئاماری توشبوون و مردن بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون مەترسیدارە". 

هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری بەرەوپێشبردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی ڕاگەیاند" ئامارەکانی تای خوێن بەربوون بۆ (١٥٥) توشبوو بەرزبۆتەوە، کە (٢٦) کەسیان ئاژەڵداربوون گیانیان لەدەستداوە".

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هەیسەم عوبەیدی داوای لە تەندروستی عێراق کرد، کە ڕێککاری مەیدانی لەو ناوچانە بگرنەبەر کە پەتاکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، چونکە ئەو بەرزبوونەوەیە مەترسیدار و نیگەرانکەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری گیان لەدەستدان لە هەندێک لە حاڵەتەکاندا (١٠٠%)ە، ئەگەر بگاتە قۆناغی کۆتایی. 

تائێستا لە هەرێمی کوردستانیش دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون تۆمار کراون، کە یەکێکیان لە پارێزگای هەولێرە و ئەوی تریشیان لە قەزای ئاکرێیە.


PM:12:37:11/06/2022