موئەید بەدری کە بە شێخی بێژەرە وەرزشییەکانی عێراق و عەرەب ناسراوە، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێکی (شەرقییە نیوزی)ی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ شێخی شرۆڤەکارانی وەرزش لە عێراق (موئەید بەدری) لە تەمەنی (٨٧) ساڵیدا، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
موئه‌یه‌د به‌دری به یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشیه دێرینه‌كانی عێراق و كیشوه‌ری ئاسیا داده‌نرێت و خاوه‌نی بەرنامەی (وەرزش لە هەفتەیەک)دا بوو له میدیای عێراقی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بووه.