چەندین وڵات گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق ڕاگرت
فرۆکەخانەی سلێمانی
له‌دوای ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌ڵمانی "لوفتهانزا" ئاشكرایكرد: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاسمانی عێراق به‌كارناهێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر راگرتووه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وێنه‌یه‌كی له‌و به‌یاننامه‌یه بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌ڵمانی لوفتهانزاوه ده‌ركرابوو كه تێیدا كۆمپانیاكه بڕیاریداوه له ئیستاوه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ئاسمانی عێراق به‌كار نه‌هێنێت.
هەروەها هەریەك لە وڵاتانی ئوردۆن، نەمسا‌و سویسرا بەهۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاسمانی عێراق به‌كارناهێنن.
PM:04:25:02/08/2014