هەولێر.. ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەهۆی کێشەیەکی خێزانی لە شاری هەولێر ژنێکی تەمەن (٣٨) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری)، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (جوان عەزیز حسن) تەمەن (٣٨) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و لەکاتی ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە. 


PM:03:40:12/06/2022