حەج و عەمرەی هەرێم هۆشداری بە سەرجەم هاڵاتیان دەدات و دەڵێت" ئەمساڵ حەجکردن لە بری کەسێکی دیکە بەهیچ جۆرێک رێگاپێدراو نییە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات" ئاگاداری هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج واته حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێك له سعودیه زۆر ئه‌سته‌مه".
ئەوەشی خستەڕوو، له پێناو پارێزگاریكردن له به‌هه‌ده‌رچوونی پاره‌ی هاوڵاتیان، داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به هیچ شێوه‌ك نابێت رێكلام بۆ ئەو پرۆسەیە بکەن و به پێچه‌وانه‌وه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.
دەشڵێت" هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه پاره‌یان بۆ به‌ده‌ل حه‌ج له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه پاره‌كانیان بۆ بگڕێننه‌وه و به پێچه‌وانه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێكاریی یاسایی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره دوور ده‌خرێنه‌وه.