بڕە پارەیەك بۆ ئەم توێژە خەرج دەكرێت


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاشكرایكرد، سبەی پارەی كرێی چاودێری ھۆڵی ئەزموونە گشتییەكانی ساڵی ڕابردوو خەرج دەكرێت.

پەروەردەی ناوەندی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە  "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەكەینەوە كە بەیانی چوارشەممە سەردانی دیوانی پەروەردە، بەشی ئەزموونەكان بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی كرێی چاودێریی ھۆڵی ئەزموونە گشتییەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١⁄٢٠٢٠ خولی یەكەم و دووەم".

پێشتریش بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بوو بە خەرجكردنی كرێی چاودێریی ھۆڵی ئەزموونە گشتییەكان بۆ مامۆستایانی چاودێری ڕۆژانی ئەزموونە گشتییەكان.



AM:12:40:15/06/2022