کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوەندی ئەنجومەنی گەل لە سنونێ لە قەزای شەنگال بۆردومان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەوڵەتی توركیا له رێى فڕۆكهى بێ فڕۆكهوانهوە دوو جار بۆردوومانی ناوەندی ئەنجوومەنی گەلی شارەدێی (سنونێ)ی سەر بە قەزای شەنگال کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون، هەروەها زیانێکی زۆری مادییشی بە دووکاندارەکانی دەوروبەری بیناکە گەیاندووە.