سامانە سروشتییەكان: نرخی بەنزین دادەبەزێت


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "حكومەت پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەنزین دەكات و لەماوەیەكی كورتدا كێشەی بەرزبوونەوەی نرخەكەی كۆنتڕۆڵ دەكەن".  

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حكومەت كارئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت".  

وەزارەت ئاماژەی بەوەكردووە "هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین".

لەم مانگەدا نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەكانییەوە بۆ سەرووی هەزار دینار بەرز بوونەوە كە ئەوەش نرخێكی زۆر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
  



PM:07:05:15/06/2022