بەپەلە.."بەشێك لەشەنگال كەوتووەتە دەست داعش"

سەرەڕای ئەوەی ئەمرۆ هێزێكی زۆری پێشمەرگە رەوانەی شەنگال‌و دەورەبەری كرا، سەرچاوەیەك دەڵێت بەشێك لەقەزای شەنگال كەوتووەتە دەست چەكدارەكانی داعش.

سەرچاوەیەكی سەربازیی لە دهۆكەوە بە سپی میدیای رایگەیاند شەڕێكی قورس لەنێوان هێزی پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعش لەئێستادا بەردەوامە.

سەرچاوەكە وتی: چەكدارانی داعش توانیویانە بەشێك لەقەزای شەنگال كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی لە گوندەكانی خواروی شەنگال لەشەڕێكی سەختدان لەگەڵ چەكدارانی داعش.



AM:11:19:03/08/2014