کەرکوک.. "هێرشکرایە سەر چەند مۆڵگە و حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش"

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئاشکرایکرد، لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە سوپای عێراق لەرێگەی فڕۆکەی F١٦ ەوە هێرشکراوەتە سەر چەند مۆڵگە و حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٦ی حوزەیران، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" لە سنوری ناحیەی گوێر لە پارێزگای کەرکوک بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەرێگەی فڕۆکەی F١٦ی سوپای عێراقەوە، سێ گورزی راستەوخۆ لە چەند مۆڵگە و حەشارگەیەک وەشێندراوە کە ژمارەیەک چەکداریان لەناودابوە".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا،  هاتووە "تائێستا ژمارەی ئەو چەکدارانە نازاندرێت کە لە بۆردومانەکەدا برینداربون، بڕیارە هێزەکانی لیوای 20ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی پشکنین بۆ شوێنی بۆردومانەکە بکەن و راپۆرتی خۆیان لەوبارەیەوە بڵاوبکەنەوە".

 

 

 




PM:02:46:16/06/2022