وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی
نه‌وه‌ی نوێ لە بارەی پاشەکەوتی مووچەوە وەڵامی وتەبێژی حکومەت دەداتەوە دەڵێت "ئێوه له‌ماوه‌ی ته‌نها هه‌شت ساڵی
رابردودا زیاتر له چل ملیار دۆلاری نه‌وتتان بردووه و ئەو بڕە پارەیەش دیار نییه".
دەقی نوسراوەکەی وتەبێژی نەوەی نوێ بۆ وتەبێژی
حکومەتبەم شێوەیە هاتووە:
وەڵامێک بۆ وتەبێژی
حکومەت تایبه‌ت به پاشه‌كه‌وتی مووچه
وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێ
پاشكه‌وتی مووچه‌خۆران لای حكومه‌تی به‌غدایه نه‌ك لای ئێمه، به‌و حكومه‌ته
و وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ڵێین ئێوه له‌ماوه‌ی ته‌نها هه‌شت ساڵی رابردودا زیاتر له چل
ملیار دۆلاری نه‌وتتان بردووه و ئەو بڕە پارەیە دیار نییه بۆ هاوڵاتییان و پاره‌كه
لای ئێوه‌یه. له‌كاتێكدا هه‌موو مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆران دوانزه ملیار دۆلاره.
لە‌بری ئه‌م قسانه
ئه‌و پاره‌یه‌ی بردووتانه و ده‌ستان به‌سه‌ردا گرتووه بیگێڕنه‌وه بۆ خه‌ڵك و
هاوڵاتییان و پاشەکه‌وتی مووچەی لێ بدەنەوە.
ناکرێت تۆ پارەی نەوتی
هەرێم بەریت بۆ خۆت و بنه‌ماڵه حوکمڕانه‌كان، له‌ولاشه‌وه بە مووچەخۆران بڵێیت
پاشەکەوتەکەتان لای عێراقە!.
هیمداد شاهین
وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی
نه‌وه‌ی نوێ
١٦-٦-٢٠٢٢