بەپەلە..سەرچاوەیەك: "داعش شەنگال‌و رەبیعەی گرت" (نەخشە)

سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند چەكدارانی داعش قەزای شەنگال‌و ناحیەی رەبیعەیان كۆنترۆڵ كردوە‌و هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە كشاوەتەوە.

سەرچاوەكە بە سایتی سۆمریە نیوزی رایگەیاند چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی قەزای شەنگال بەدووری 120 كم رۆژئاوای موسڵیان كردوە.
بەپێی هەواڵەكە ئەو ناوچەیە بەبێ تەقە گیراوە‌وا چەكدارەكانی داعش رێگەیەكیان كردوەتەوە تا دانیشتوانی یەزیدی ناوچەكە بەرەو هەرێمی كوردستان بڕۆن.

سەرچاوەكە كە ناوی ئاشكرا نەكردوە وتوویەتی چەكدارەكانی داعش هەروەها ناحیەی بەربیعە‌و خاڵە سنورییەكەی كە دەكەوێتە دووری 125 كم رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كردوە.

تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە هیچ روونكردنەوەیەك لەمبارەیەوە نەدراوە‌و بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا شەڕ لەناوچەی شەنگال بە سەختی لەنێوان هێزی پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعش بەردەوامە.




PM:12:01:03/08/2014